2024-08-25
Statement of Accommodation
رێکاری پاڵپشتی لە خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشی درێژخایەن
هەموو قوتابیانی زانکۆی سۆران لە ماف و ئەرکدا یەکسانن، بە بێ جیاوازی ئاین و رەنگ و رەگەز و نەتەوە و ئایدیۆلۆجیا و توانای جەستەیی. مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی زانکۆی سۆران رێز لە جیاوازییەکان دەگرن و مافی هەموو تاکێک لەنێو ماڵە گەورەکەی زانکۆدا پارێزراوە. زانکۆی سۆران کاردەکات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پەروەردەیی تەندروست برەخسێنێت کە هەموان بە یەکسانی لەخۆبگرێت و هەلی بەشداریکردن لە پرۆگرامە پەروەردەیی و ئەکادیمییەکان و چالاکییەکانی زانکۆ بە یەکسانی بۆ هەموو قوتابیان دەرەخسێنێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی توانای جەستەیی. رێکاری پاڵپشتی لە خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشی درێژخایەن کۆمەڵێک بنەمان کە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان پێی پابەند دەبن، ئەمانە خوارەوە لەخۆدەگرێت:
v زانکۆ بەرپرسیارە لە پاراستنی نهێنی و نەدرکاندنی زانیاری لەبارەی بارودۆخی تەندرووستی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشی درێژخایەن و هەر نەخۆشییەکی دەروونی و جەستەیی کە سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و راوێژکاری دەروونی زانکۆ دەکەن.
v قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ماف و شکۆیان لەنێو زانکۆدا پارێزراوە.
v دەرفەتی چونە ناو پۆلەکانی خوێندن و بەشداری کردن لە چالاکییەکانی ناوپۆل و گوزارشتکردن لە راوبۆچون و هەست بۆ هەموو قوتابیان بە یەکسانی فەراهەم دەکرێت و هیچ قوتابییەک بە هۆکاری جیاوازبوون یان کەمتوانایی جەستەیی پەراوێزناخرێت.
v قوتابیانی نابینا مافی تۆمارکردنی وانەکانیان هەییە و لە رۆژی تاقیکردنەوەدا یاریدەدەرێکیان بۆ دادەنرێت بۆ نوسینەوەی وەڵامی پرسایرەکان.
v قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن سود لە کارتی بەرزکەرەوە (مصعد) وەربگرن و کارتەکە لە ئۆفیسی یاریدەدەری راگری فاکەڵتییەکان بەردەستە.
v هەر قوتابییەک بەهۆی هەر رووداوێکی نەخوازراوەوە توشی کەمئەندامییەک بوبێت بۆ نمونە دەست شکان، سەرشکان، قاچ شکان هەمان مافەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەیانگرێتەوە تا دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.
v قوتابیانی دیسلیگزیا ( دوای هێنانی راپۆرتی پزیشکی و پشتراستکردنەوەی) بە گوێرەی رێژەی دیسلێگزیایان و بارودۆخی تەندروستیان لە تاقیکردنەوەکانیان رەچاوی بارودۆخەکەیان دەکرێت.
v قوتابیانی خاوەن نەخۆشی درێژخاییەن لە کاتی روودانی هەر تیکچونێکی باری تەندرووستی ( پەڕاوی پشتگیری پزیشکی پسپۆری هەبێت)،وادەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی بۆ درێژدەکرێتەوە، جگە لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، لەبەرئەوەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ قوتابی مافی چوار هەوڵی هەییە.
v نابێت قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشی درێژخایەن لە ریز و سرەی درێژ بوەستن و پێویستە قوتابیان کارئاسانیان بۆبکەن بۆ زوو بەڕێکردنیان
v قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشی درێژخایەن مافی بەشداری کرد و رۆل وەرگرتنیان لە چالاکییەکانی زانکۆ هەیە و بەگوێرەی تواناکانیان رۆڵیان پێ دەدرێت.
v قوتابیانی دوگیان هەموو ئەو مافانەی سەرەوە دەیانگرێتەوە.