|
|
سەرۆکی زانکۆی سۆران د. شێروان شەریف قورتاس
|
|
د. شێروان شەریف قورتاس لە ساڵی ١٩٧٥ لە شارۆچکەی شێروان مەزنی سەربە قەزای مێرگەسۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٨ بڕوانامەی کالۆریۆسی لە پسپۆڕیی جیۆلۆجی لە زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر بەدەست هێناوە، ساڵی ٢٠٠٥ لە پەیمانگای IHE Delft Institute for Water Education (UNESCO-IHE) لە هۆڵەندا بڕوانامەی ماستەری لە بواری هایدرۆلۆجیای ئاوی سەر زەوی وەرگرتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی ئاوی ژێر زەوی لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ نازناوی زانستیی بەرزکراوەتەوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەر. لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی وەرگرتووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ تا ٢٠٠١ لە ڕێکخراوی شانەدەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان لە پرۆژەکانی بوارەکانی ئاو و ئاودێری کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ وەک کارمەند لە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری دامەزراوە و لە هەمان کاتدا، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ لە چەندین ڕێکخراوی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان بە شێوەی کاتی و لە پۆستی جیاوازدا کاریکردووە، لە ڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٠٧ ڕاژەکەی گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی سەلاحەدین – کۆلێژی پەروەردەی سۆران.. لە پاش دامەزراندنی زانکۆی سۆران لە ساڵی ٢٠٠٩ وەکو مامۆستا و ستافی کارگێڕی لە چەند بەشی زانستی و چەند فاکەڵتیی جیاواز کاریکردووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٨ سەرپەرشتیاری بەشی زمانی ئینگلیزی و لە ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠٠٩ سەرۆکی هەمان بەش بووە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ سەرۆکی بەشی جوگرافیا و لە ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨ سەرۆکی بەشی جیۆلۆجیای نەوت بووە. لە ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢١ ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری بووە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هەتا ئێستا وەک سەرۆکی زانکۆی سۆران درێژەی بەکارکردنی داوە. لەو ماوەیەدا بەپلانێکی ستراتیژیی درێژخایەن بۆ پەرەپێدانی ستانداردەکانی خوێندن، توێژینەوە و پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان ڕێبەریی زانکۆی سۆرانی کردووە. هەروەها لەهەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ بەدیهێنانی شفافیەت لە کارکردن و دەستپاکی و دادپەروەری لە هەموو بوارەکانی کاری زانکۆییدا. بوارە سەرەکییەکانی توێژینەوەی د.شێروان بریتین لە سەرچاوەکانی ئاو و هایدرۆجیۆلۆژی، بەکارهێنانی GIS و هەستکردن لە دوورەوە بۆ زانستی ئاو و کەش و هەوا، گۆڕانکاریی ژینگە و حەوزە سروشتییەکان، و هەروەها بەڕێوەبردنی پاشماوەی شارەوانی. زۆربەی توێژینەوەکانی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە ناوچەکانی هەولێر، سۆران و باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراق، چڕبوونەتەوە وەکو پرۆژەی زانستیی ئامانجدار سەرنجیان خستووەتە سەر کێشە هەنووکەییەکانی ناوچەکە. |
