ئاکامەکانی فێربوونی زانکۆی سۆران بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس

  • دەرچووانی زانکۆی سۆران خاوەنی تێگەیشتنێکی قوڵن لە بارەی دیسپلینە ئەکادیمییەکانی پەیوەست بە پسپۆڕیەکانیان و توانای بەکارهێنانی زانستیان بە شیوازی پراکتیکی و داهێنەرانە هەییە.
  • دەتوانن لە بنەما گشتی و سەرەکییەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان یان سروشتییەکان تێبگەن و پەرە بەکار و پرۆژە فرەپسپۆرییەکان(نێوانپسپۆریەکان) بدەن.
  • بە شێوەیەکی ئەکادیمی و بابەتی لە پرس و بابەتەکان دەڕوانن و بە بیرێکی رەخنەیی شیکاریان بۆ دەکەن و نوێخوازانە چارەسەر بۆ ئەو کێشانە دەدۆزنەوە کە لە ژیانی پیشەیی رووبەرویان دەبنەوە.
  • هۆشیارییان لەبارەی کێشە ئەخلاقییەکان، مافەکانی کۆمەڵگا، بەهاکان و بەرپرسیاریەتییەکان بۆ خۆیان و دەوروبەریان هەیە.
  • زانیاری و لێهاتووی پەیوەست بە گەشەپێدانی پایاری و پاراستنی ژینگە هەیە، توانای پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پراکتیکی پایاریان هەیە لەکاری پیشەیی و لەناو کۆمەڵگاکانیاندا.
  • کارامەیی تەنکۆلۆژی و زمانزانیان تێدایە - ئاشنان بە تەکنەلۆژیای سەردەم و لەپاڵ زمانی کوردی(بە گوێرەی پسپۆرییەکانیان) زمانێکی دیکە دەزانن- و دەتوانن لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردە و بازاڕی کاردا بەکاریان بهێنن.
  • توانای کارگێری و بیرکردنەوەی داهێنەرانەیان هەیە؛ لە توانایاندا هەییە سوود لە بنەماکانی کارسازی وەربگرن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی پرۆژە کەسی و دامەزراوەییەکان.
  • توانای نووسین و دارشتنی راپۆرت و کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتای هەمەجۆریان بە گوێرەی تیۆر و مێتۆدە زانستییەکان هەییە و دەتوانن توێژەنەوەی ئەکادیمی لە پسپۆری خۆیان بنوسن و بڵاوبکەنەوە.
  • بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت دەکەن و لە توانایاندا هەیە بەرپرسیاریەتی خۆیان و تیمەکەیان هەڵبگرن و بە شێوازێکی ڕێزدارانە و کاریگەر وەکو تاک، ئەندام، ڕابەری تیمەکان کاربکەن.
  • وەشیاری و تێگەیشتنی قوڵیان هەییە لەبارەی فرەکلتوری و جیاوازیەکان و لە کاری پیشەیی و کۆمەڵگادا توانای قەبوڵکردن و خۆگونجان و رێزگرتنیان لەجیاوازییەکان هەییە.