2024-08-25
Emergency Response Plan
پلانی فریاگوزاری رووداوی نەخوازراو
پلانی فریاگوزاری رووداوی نەخوازراو رێبەرێکە ئامادەکراوە بۆ پاراستنی قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەر و خزمەتگوزار و سەردانکەرانی زانکۆی سۆران . ئەم رێبەرە هاریکارە بۆ رووبەرووبونەوە و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رووداوە لەناکاو و نەخوازراوانەی کە رەنگە لە کەمپی زانکۆ رووبدەن؛ وەکو کارەساتی سروشتی و مرۆیی و فریاگوزاری تەندروستی و مەترسی ئەمنی. ئەم پلانە لەسەر هەموو یەکە و هۆبە و بەش و فاکەڵتییەکانی زانکۆ جێبەجێ دەبێت؛ وەکو هۆلی خوێندن بەشەناوخۆیی، ژووری مامۆستایان، ژووری فەرمانبەران و یەکەکانی بەڕێوەبردن و سەنتەرەکان.
لە هەموو بارودۆخەکاندا هاوکاری کردن و پاراستنی ژیانی ئەوانیدی کاری پێشینەی هەموومانە. تەسویرنەکردن و وێنەنەگرتنی رووداوەکان و بارودۆخی نالەباری ئەوانەی دەوروبەرمان دەرخەری ئەخلاقی بەرزی ئێمەیە و رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی دڵەراوکێ و بریندارکردنی هەستی ئەوانەی لەناو بارودۆخە نەخوازراوەکەدان.
رێکارەکانی سەلامەتی:
v فریاگوزاری ئاگرکەوتنەوە
· راستەوخۆ پەیوەندی بکە بە ژمارەی ئاگرکوژێنەوە
· خێرا لە نزیکترین رێگەی دەرچوون لە باڵەخانەکە برۆ دەرەوە، بەرزکەرەوە (مصعد) بەکارمەهێنە
· هاوکاری خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچوان بکە بۆ چوونەدەرەوە.
· کە دەرچویت دەرگا لەدوای خۆت دابخە بۆ ئەوەی رێگە لە گەیشتنی ئۆکسجین بە ئاگرەکە بگریت.
· مەگەڕیوە ناو باڵەخانەکە بۆ هێنانی کەل و پەلەکانت.
v فریاگوزاری بومەلەرزە
لەناو باڵەخانە:
· بچەمێرەوە سەر ئەژنۆ و دەستەکانت لە شێوەی کرنۆش بردن وبمێنەوە .
· بچۆ ژێر مێز و موبیلیات و خۆت داپۆشە بۆ ئەوەی لە بەرکەوتن پارێزراوبیت، ئەگەر ژوورەکە موبیلیاتی تێدانەبوو برۆ ناوەڕاستی ژوور و دەست و قۆڵت بخەرە سەر سەر و ملت و لە دیوار و پەنجەرە دوور بکەرەوە.
· لە ئامادەباشی دابە، هەر بومەلەرزەکە وەستا رابکە دەرەوە. لە کاتی بومەلەرزەدا رامەکە دەرەوە، زۆربەی برینداربوونەکان لەم حالەتە روودەدەن.
لە دەرەوە:
· رابکە شوێنێکی کراوە و دورکەرەوە لە باڵەخانە و لەو کەل و پەلانەی کە ئەگەری کەوتنەخوارەوەیان هەییە.
· ئەگەر ناتوانی رابکەی، خۆت بخەرە سەر ئەژنۆ، سەر و ملت داپۆشە و چاوەڕێ بکە.
· ئەگەر لەناو ئۆتۆمۆبێل بوویت، ئۆتۆمۆبێلەکە بوەستێنە و لەناوی بمێنەرەوە تا بومەلەرزەکە تەواو دەبێت.
· دوای بومەلەرزەکە دڵنیابەرەوە لە سەلامەتی خۆت و ئەوانی دەوروبەرت ولە ئەگەری هەبوونی بریندار پەیوەندی بە فریاگۆزاری تەندروستییەوە بکە.
· دوای تەواوبوونی بومەلەرزە بۆ ماوەییەک بەرزکەرەوە (مصعد) و تاقیگەکان بەکارمەهێنە.
· دوای تەواوبوونی بومەلەرزە، لەو شوێنانە دووربکەورەوە کە بەشێکیان روخاوە و شکاوە.
v فریاگوزاری بارانی بەخوڕ و لافاو
· لەناو باڵەخانە بمێنەرەوە ورێگەبگرە لە چونەدەرەوەی ئەوانیدی، لە نهمۆمی ژێرزەمینی و نهۆمی یەکەم مەمێنەرەوە و هەوڵبدە لە بەرزایی دابیت.
· ئامێرە کارەباییەکان بەکارمەهێنە بۆ ئەوەی خۆت لە بارگاوی بوونی کارەبایی بپارێزی.
· دەرگاو پەنجەرەکان دابخە بۆ رێگری کردن لە هاتنەژورەوەی ئاو.
· هاوکاری بەساڵاچوان و خاوەن پێداویستی تایبەت بکە.
v فریاگوزاری تەندرووستی
· لە ئەگەری روداوی نەخوازراو لەناو کەمپی زانکۆ، کەوتن، شکان، خوێنبەربوون یان هەر تێکچوون و شلەژانێکی جەستەیی و دەروونی راستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ بکە.
· فریاگوزاری سەرەتایی ئەنجامبدە ( راهێنانەکان لەم لینکە ببینە)
· لەگەڵ بریندارەکە بمێنەرەوە و هاوکاری دەروونی بکە و ئارامی بکەرەوە تا ستافی تەندروستی دەگەن یان دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
v فریاگوزاری تاقیگە زانستییەکان
· کاتێک هەستت کرد مادەییەکی کیمیایی رژا یان دزەیکرد راستەوخۆ ژوورەکە جێ بهێلە.
· خۆت بەدوربگرە لە بەرکەوتن و دەست لێدانی و ئەوانەی دەوروبەریشت ئاگادار بکەرەوە.
· پەیوەندی بە بەرپرسی تاقیگەکە بکە و ئاگاداری بڵاوبکەرەوە و رێگری بکە لە چونەژورەوەی ئەوانیدی.
v فریاگوزاری تەقەکردن
· رابکە و شوێنەکە بەجێبهێڵە ئەگەر زانیت دەتوانی بە سەلامەتی لێی دەربچی.
· خۆت حەشاردە ئەگەر زانیت ناتوانی شوێنەکە بەجێبهێڵیت، دەرگا کلیل بدە و روناکی بکوژێنەوە.
· لە کۆتا رێگەچارە ئەگەر هیچ رێگاییەکی رزگاربوونت نەبوو و تەقەکەرەکەش هێرشی هێنا بجەنگە و شەربکە.
· پەیوەندی بە سکیۆرتی زانکۆوە بکە.
پەیوەندیکردن بە بەشەکانی فریاکەوتن:
· خزمەتگوزاری فریاکەوتنی زانکۆ [ ژمارەی مۆبایل]
· ئاگرکوژێنەوە[ ژمارەی مۆبایل]
· پۆلیس [ژمارەی مۆبایل]
· سکیورتی زانکۆ [ ژمارەی مۆبایل]
· فریاکەوتنی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ[ ژمارەی مۆبایل]
· سەنتەری هاریکاری قوتابی [ژمارەی مۆبایل]