2025-02-18

"دووەمین کۆڕەندی پەرەپێدانی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان"لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو


 

 

دووەمین کۆڕەندی "پەرەپێدانی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان" کە لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار- زانکۆی سۆران، ڕێکخراوە، دەستی بە کارەکانی کرد، وا بڕیارە کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. لە پێنج پانێلدا، ستراتیژیەتی نەهێشتنی پرسی پەیداکردنی دەستی کار لە نێو زانکۆ و بازاڕی کاردا گفتۆگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

 

 

ڕۆژی سێشەممە، ۱٨ی شوباتی ۲۰۲٥، بە ئامادەبوونی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکومی و حزبی و کارساز و خاوەن کاران و مامۆستا و قوتابیان، "دووەمین کۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان" بەڕێوەچوو.

 

 

لە دەستپێکی یەکەمین ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، د. ڕزگار سەعید حسین، یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و هاوکات سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆڕبەند، وتاری کۆربەندی پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا باسی لە ڕێکخستن و مەبەستی ئامانج و گرنگی کۆڕبەندەکەی کرد.

 

دواتر، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، وتارێکی پێشکەشکرد و وێرڕی بەخێرهێنانی ئامادەبووان، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکەی کرد، لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی کۆرڕەندەکە کرد: ئەم کۆڕبەندە هەوڵێکە و دەستپێکێکی باشە بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانس و دیداری گەورەتر بۆ ئەوەی کاری زانستی و بەرهەمدار لە بارەی هێزی کار بخرێنەڕوو، چونکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان، لە نەبوونی دەستی کار لەلایەن گەنجانەوە بۆ نەبوونی پلان و بەرنامەی زانستیە دەگەڕێتەوە، لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، سەرۆکی زانکۆ باسی لە هەوڵەکانی زانکۆی سۆران، کرد سەبارەت بە دەستی کار و ئاماژەی بەوەکرد: کە لە زانکۆی سۆران، لێکۆڵینەوەمان کردووە سەبارەت بە دەستی کار و بەڕێوەبردن، دەمانەوێت لە چوارچێوەی زانکۆ بچینە دەرەوە، ببینە زانکۆیەکی کرداری و هەوڵدەدەین کار و پڕۆژە و بەرهەمی زانستی پێشکەشی لایەنی پەیوەندار بکەین بۆ چارەسەر کردنی کێشە و هۆکارەکانی کەمی دەستی کار.

 

پاشان، حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی زانکۆی سۆران کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندە و ئاماژەشی بە کرنگی کۆڕبەندەکە کرد: ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندە لە زانکۆی سۆران، تەنها کۆڕبەندێکی زانستی یان گفتۆگۆکردن نییە لەسەر پرسێک، بەڵکۆ بناغەیەکە بۆ پەرەپێدانی هێز کار لە دەڤەری سۆران و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گەنجانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کاریگەری گەورەی دەبێت لە سەر هێز و گەشەپێدانی تواناکانیان.

 

 

لە کۆڕبەندەکەدا، چەندان پسپۆر و لێکۆڵەر و کارساز و پەروەردەکار و خاوەکان کار، لە هەرێمی کوردستان، بەشدارن تێدا.

لە پانێڵەکاندا بەشداربووان تیشکیان خستە سەر بەهێزکردنی بیرۆکەی کارسازیی و هاندانی گەشەی ئابووری، گفتۆگۆکردن لە بارەی ڕێگاکانی ئامادەکردنی هێزی کار و ئەقڵییەتی کارساز و گەنجی کارساز و داهێنەر و بیرۆکەی کارسازیی، هەروەها باسیان لە چۆنییەتی چارەسەر کردنی کێشە و ئاستەنگەکان لە ناو گەنجان کرا، لە لایەکی تر دەستپێڕاگەیشتن بە دڵنیایی دارایی و شیکاری بازاڕ و ئاڵنگاریی وەک: سنوورداری سەرچاوەکان و بەربەستە کلتوورییەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری پێیان لەلایەن پانێلستەکانەوە گەنگەشەیان لە بارەوە کرا.

 

 

پانێلی یەکەم: گرنگی ئەقڵییەتی کارسازی لە گەشەکردنی هێزی کاردا:

 

ڕۆشنا ڕەشید سەبیری، بەڕێوەبەری پانێل.

 

۱. د.هۆگر عەلی ڕەسول، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

 

۲. کۆچەر ئازاد،بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار - وەزارەتی خوێندنی بەڵا و توێژینەوەی زانستی.

 

۳. بڵند موحەمەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان - وەزارەتی بازرگانی.

 

٤. ڕەجەب زوبێر حارس، قایمقامی ناوەندی سۆران.

 

پانێڵی دووەم: سەرچاوە خۆجێییەکان و هەلی پڕۆگرامەکان بۆ ئەقڵییەتی کارسازیی کوردستان:

 

د. چنور جەعفەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پانێل.

 

۱. ڕەوشت حەمەد ئەمین، دەزگایی خێرخوازی بارزانی.

 

۲. سیواد عومەر، دەزگای ڕوانگە.

 

۳.بژێو دڵشاد سەدیق، ڕێکخراوی گەشەپێدانی شارستانی.

 

٤. ڕێباز جوامێر، دامەزراوەی کوردستان.

 

هەر لە چورچێوەی کۆڕبەندەکەدا، سێ قوتابی زانکۆی سۆران، باسیان لە چیرۆکی سەرکەوتنەکەیان کرد لە بواری کارسازیدا.

 

قوتابیان بریتیوون لە:

۱. مزگین مەهدی سلێمان.

۲. شیرین موحەممەد ئەمین.

۳. واروو دیاری حسین.

 

 دواتر چەند پڕۆژە پۆستەرێک و بەرهەمی دروستکراوی دەستی قوتابیان نیشاندران.

 

هەر لە درێژەی ڕۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکە، چەند پارچە میوزیک و گۆرانی پێشکەشی ئامادەبووان کران.

 

لە کۆتاییدا، لەلایەن، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە پانێلست و بەڕێوەبەرانی پانێلەکان.

 

 

جێی ئاماژەپێدانە ڕۆژی چوارشەمە، ۱۹ی شوباتی ۲۰۲٥، دووەم ڕۆژی کۆڕبەندەکە بەردەوام دەبێت.