2024-08-06

The workshop "Administrative Law of the University as an Academic Center" was held


 
ڕۆژی سێشەممە، ٦ـی ئابی ٢٠٢٤، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی سۆران، وێرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی "یاسا کارگێڕییەکانی زانکۆ وەکو ناوەندێکی ئەکادیمی" بۆ سەرۆک بەش و ئەندامانی ئەنجوومەنی فاکەڵتییەکان ڕێکخست.
وێرکشۆپەکە لەلایەن د. هیمداد فەیسەڵ ئەحمەد، ڕاگری فاکەڵتی یاسا، زانستییە سیاسییەکانو بەڕێوەبردن، پێشکەشکرا. لە وێرکشۆپەکەدا د. هیمداد، تیشکی خستە سەر گرنگی ئاشنابوون بە یاسا کارگێڕیەکانی پێویست بۆ ئەنجامدانی کاری زانکۆیی، لە پێناو خێراترکردنی کاری دامەزراوەیی و راپەڕاندنیان بە شێوازێکی کاریگەرتر و دامەزراوەییتر، هەروەها بەشێکی دیکەی وێرکشۆپەکە تەرخان کرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرنگترین ئەو رێکارە یاساییانەی کە لە ڕێگەیانەوە سەرۆک بەشەکان بە ئاگایی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ بەرپرسیاریەتیە کارگێڕی و یاساییەکان بکەن.
بەشی کۆتایی وێرکشۆپەکە تایبەتکرا بە پرسیار، وەڵام، ڕاوبۆچون، ئەزموون گۆڕینەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بەشێک لەو ئالەنگارییە کارگێڕییانەی ستافی بەڕێوەبردن رووبەروویان دەبنەوە.

Additional Images