
2024-08-15
Two new projects open for service
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٥ـی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی بەشە زانستییەکان، بەڕێوەبەران و ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەران، دوو پڕۆژە لە باڵەخانەی زانست و ئەندازیاری، لە کەمپەسی دێلزیانی زانکۆ کرانەوە.
پڕۆژی یەکەم: کردنەوەی هۆلێکی ٢٥ کورسی تایبەت بە مامۆستایانی بەشی کۆمپیوتەر لە فاکەڵتی زانست. کە لەپاڵ ئەمەشدا دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ ئەنجامدانی چاڵاکیی تر وەک: تاوتوێکردنی نامەکانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا، هەروەها ئەنجامدانی سیمینار، کۆبوونەوە و وێرکشۆپ.
پڕۆژەی دووەم: کردنەوەی تاقیگەی S22، لە فاکەڵتیی زانست، کە ٤٨ کۆمپیوتەری پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت و هەموو کۆمپیوتەرەکان بە پڕۆگرامی نوێ ئاپدێیت کراون، بە مەبەستی سوود لێوەرگرتنیان بۆ خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا). هەروەها ئەنجامدانی توێژینەوەکان لە بواری ژیری دەستکرد.