2025-01-21
چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆی سۆران و زانکۆی جیهان و زانکۆی زانستە کردارییەکان/ ئوردن بەڕێوەدەچێت بە ناونیشانی " کاریگەری شۆڕشی زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەدە، زمان و ڕاگەیاندن: بەرەو داهاتوویەکی تێکھەڵکێش"
ئامانجی ئەم کۆنفرانسە بریتییە لە:
- کۆکردنەوەی توێژەران و نووسەران لە بوارە جیاوازەکانەوە بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن زیرەکی دەستکرد کاریگەری هەیە لە سەر پرۆسەی پەروەدە و خوێندن و زمان و میدیا.
- بەدواداچوونێکی ڕەخنەیی بۆ لێکەوتەکانی ژیری دەستکرد، و خستنەڕووی کاریگەرییە ئەرێنی و نەڕینییەکانی لە سەر بوارە جیاوازەکان.
- دروست کردنی هەماهەنگی لە نێوان ئەکادیمستەکان و لایەنەکانی پەیوەندیدار بە بوارە ئاماژە پێدراوەکان، کە ئامانجییان بەیەکەوەبەستنی پەیوەندی نێوان تیۆرەکان و بە کردارکردنیانە.
- بە پشت بەستن بە دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکان، ئەم کۆنفرانسە بەرپرسیارەتی و ئەخلاقیاتی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە بوارە جیاوازەکان دەخاتە ڕوو.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی توێژینەوەکان ١٥/ ٣/ ٢٠٢٥
بۆ زانیاری زیاتر، کلیك لەسەر ئەم بەستەرە بکە: https://conferences.cihanuniversity.edu.iq/index.php/LANGEDU/ICHES
کۆنفراسەکە لە ڕۆژانی ١٦-١٧/ ٤/ ٢٠٢٥ لە زانکۆی جیهان/ هەولێر بەڕێوەدەچیت