2024-11-05

زانکۆی سۆران، بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی دڵنیایی جۆری دەبەخشێتە مامۆستایان


 

ڕۆژی سێشەممە، ٥ـی تشرینی دووەمی۲۰۲٤، لە هۆڵی د. فەرەست سۆفی، لە مەڕاسیمێکدا، بە ئامادەبوونی پ. ی. د شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری فاکەڵتییەکان و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان، بڕوانامەی سوپاس پێزانینی دڵنیایی جۆری بەخشرایە ٢٠٠ مامۆستای زانکۆی سۆران، کە بەسەرکوتووی قۆناغەکانی دڵنیایی جۆریان تەواو کردووە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، بەپێی خاڵ.
لە دەسپێکی  مەڕاسیمەکەدا،پ. ی. د . شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پەیڤێکی پێشکەشکرد، بەڕێزیان وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی دربڕی بە ئامادەبوونی مامۆستایان لەم مەڕاسیمەدا و سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوونیانی کرد لە پای هەوڵە بێ وچانەکانیان لە پێشخستنی ئاستی زانستیی زانکۆ و قوتابیان، هەروەها وتی ئەو بڕوانامەی کە پێتان دەبەخشرێت دەرئەنجامی هەوڵی ڕەنج و ماندووبوون و شەونخونیتانە، لە بەشێکی تر وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ڕۆشنایی خستەسەر گرنکی پێدانی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی سۆران، وتی یەکێک لە کارە لە پێشینەکانمان و کە هەمیشە وەک دەستکەوتێکی گەورە شانازی پێوەدەکەین پڕۆسەی دڵنیایی جۆرییە، کە ڕۆڵی کارای بینیوە لە پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی لە زانکۆی سۆران، هەروەها مەبەستمانە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری زیاتر گرنگی پێبدەین و ئاست و  کوالێتی زیاتر بەرزبکەینەوە، ئەمەش وادەکات هەمیشە زانکۆی سۆران لە ڕیزبەندی پێشەوەی زانکۆکاندا بێت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕانکی زانکۆی سۆران زیاتر بەرزببێتەوە. لەدرێژەی وتەکەیدا، سەرۆکی زانکۆی سۆران، باسی لە زیاتر پێشخستنی زانکۆی سۆرانی کرد لە گشت ڕوویەکەوە، وتی بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵداین سەنتەرێکی ئاستبەرز دابمەزرێنین کە ببێتە چاودێر بەسەر کارەکانی زانکۆ.
لە بەشێکی تری مەڕاسیمەکدا، د. هێرش یوسف، بەڕێوەبەری دڵنیایی جوری زانکۆی سۆران، چەند ئامار و داتایەکی سەبارەت بە پڕۆسەی دڵنیای جۆری لە زانکۆی سۆران بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا، لە لایەن، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران، بروانامەی سوپاس و پێزانینی دڵنیای جوری بەخشرایە مامۆستایانی زانکۆی سۆران.

بۆ بینینی وێنەی تایبەت بە مامۆستایان سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

ئەلبومی وێنەی مامۆستایان