2024-10-24
Soran University ACS International Student Chapter
چاپتەرى كومەڵەی قوتابيانى كيميایی ئەمريکی ACS بە ناوى Soran University ACS International Student Chapter لە زانکۆى سوران كرايەوە
لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندی زانستی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەشی کیمیا لە فاکەڵتی زانست بە هەوڵی مامۆستای بەش (م. ی. زاگرۆس عبدالرحمن فەقیانەیی) وە(پ.ی.د.ریحان سعدی عبدالجبار ) دەرچووی زانکۆی سۆران، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ خويندكارانى زانكوى سوران دروست کرا لە ژێر ناونیشانی:
Soran University ACS International Student Chapter (SU-ACS)
"ACS" ڕێکخراوێکی ئەکادیمی پیشەیی کە لە ئەمریکا دامەزراوە بۆ خزمەتکردنی خوێندکارانی کیمیا و سەرپەرشتیارەکانیان.
ئەندامەكانى ACS سوودمەند دەبن لە خولەكانى ڕاهێنان ، بەشداری لە کەمپی هاوینەدا جياوا، کۆنفڕانس و وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی و وەرگرتنى گرانت وەكو پاڵپشتی دارایی بو تويژينەوەكانيان، ئەنجامدانى توێژینەوە و پڕۆژەی دەرچوون لە هەموو زانكوكانى جيهان ، پاڵپشتیان دەکرێت بۆ گەشتی زانستی بۆ ئەمریکا و لە ڕێگەی ئەوانەوە بەشداری لە خولی زانستی بکەن.