2024-10-09
سیمیناری لە گریمانەوە بۆ دامەزراندن: لە توێژینەوەی زانستییەوە بۆ بازاڕی کار لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە، ٩ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، سەنتەری پەرەپێدانی کار- زانکۆی سۆران، بە هاوبەشی لەگەڵ فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی سۆران، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی “لە گریمانەوە بۆ دامەزراندن: لە توێژینەوەی زانستییەوە بۆ بازاڕی کار” بۆ پ. ی. د ئەمیر چالی، ڕاوێژکاری باڵای وەزیری خوێندنی باڵا بۆ توێژینەوەی زانستی، ڕێکخست.
جێی ئاماژەپێدانە، سیمینارەکە ڕۆشنایی خستەسەر چۆنیەتی بەستنەوەی توێژینەوەی زانستی بە بازاڕی کار و سود وەرگرتن لە ئەنجامگیری توێژینەوەکان، لە پێناو چارەسەری کێشەکان و بەرەوپێشبردنی بازاڕ و پێشکەشکردنی کاندیدی پێشکەوتوو و پێشەنگ بۆ بازاڕ و کۆمەلگە.