2024-10-09
لە زانکۆی سۆران یەکەم کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی بەرێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە، ٩ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردن و ڕاهێنانی مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابییان بە فریاگوزاریە سەرەتاییەکان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی سۆران، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی سۆران و کۆمەڵەی پزیشکی فریاکەوتن لە کوردستان، یەکەم کۆرسی فرياگوزاری سەرەتایی، بە ئاستێکی پێشکەوتوو، بۆ مامۆستا، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆی سۆران بەڕێوەبرد.
جێی ئاماژەپێدانە، کۆرسی یەکەمی فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن هەریەک لە د. هونەر ڕێبوار مستەفا، پسپۆڕ لە پزیشکیی فریاکەوتن، د. نورەدین باسم عيسا، پسپۆڕ لە پزیشکیی فریاکەوتن، د. سەمیر ئەحمەد ئۆستە موحەممەد، بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی سۆران، ئەنجامدرا و تیایدا بەشداربووان بەشێوازێکی تیۆری ڕاهێندران لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی.
لەلایەکی تر، لە رووی کرداریشەوە بەشداربووان ڕێنمایی کران بۆ یارمەتی دانی کەسێکی بێ هۆش لە کاتی ڕوودانی ڕووداوی لەناکاو، یان کەسێک که تۆشی شکان و خوێن بەربوون هاتبێت.