2024-10-08
هەفتەی پێنجەمی پاکێجی ڕاهێنانی کارسازی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو
پاکێجی ڕاهێنانی کارسازی، کە لە لایەن د. ئیحسان شەریف ساڵح، مامۆستا لە بەشی بەڕێوەبردنی کار- زانکۆی سۆران و پسپۆڕ لە بواری کارسازی بەڕێوەدەبرێت، دوای بەڕێوەچوونی مانگی یەکەم، ڕۆژی ٨ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، هەفتەی پێنجەمی بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای مانگی ئەیلول، ڕاهێنانی پەرەپێدانی کارسازی دەستیپێکرد، کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سۆران.
جێی ئاماژەپێدانە، ئەم ڕاهێنانە دەچێتە چوارچێوەی زنجیرە ڕاهێنانێکی ئامادەکراو بۆ ساڵی نوێی خوێندن، کە هاوتەریب لەگەڵ خوێندنی زانکۆیی بۆ هەر مانگێک پاکێجێکی ڕاهێنان ئامادەکراوە، هەر پاکێجێک چەندین بابەت کە پەیوەندارن بە ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکە لەخۆ دەگرێت و سەرجەمییان پەیوەندیدارن بە پەرەپێدانی کارامەییە پێویستەکانی سەردەم بۆ بازاڕی کار.
شایانی باسە، پاکێجی یەکەم، ڕاهێنانی کارسازی لەلایەن د. ئیحسان شەریف ساڵح، پسپۆر لە بواری کارسازی هاوکات مامۆستا لە بەشی بەڕێوەبردنی کاری زانکۆی سۆران، بە چەندین پرەنسیپی جیاواز و ڕێکاری تایبەت بە فێربوون، بەڕێوەدەبرێت و چەندین بابەتی هەمەجۆر لەخۆدەگرێت لەوانە:
- چۆنیەتی گەڕان بەدوای دەرفەت و شیكردنەوە بۆ دەرفەتەکان، بە مەبەستی دۆزینەوە یاخود دروست کردنی باشترین و گونجاوترین بیرۆکەی بزنسی.
- گەشەپێدانی کارامەیی پەیوەیست بە بیرۆکەی بزنسی.
- چۆنیەتی ئامادەکردنی بزنس پلان.
- شارەزابوون لە چەندین ڕێگای جیاواز بۆ دەستکەوتنی سەرچاوەی پێویست، وەک؛ سەرچاوەی دارایی بۆ دەستپێکردنی بزنس.
- چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بازاڕگەری لە کاتی پێویست و دەستپێکی کاردا.