2024-10-08
دەستپێکی پاکەیجی پایاری و نەریتی ژینگەیی: وێناکردنی داهاتوویەکی سەوزتر لە زانکۆی سۆران
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پاکێجی ڕاهێنانی پایاری و نەریتی ژینگەیی دەستیپێکرد، کە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار- زانکۆی سۆران سەرپەرشتی دەکرێت و لە لایەن پ. ی. د. جەمال اسماعیل کاکرەسول، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیی، و ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری لە زانکۆی سۆران بەڕێوەدەبرێت.
لە ڕۆژی یەکەمی ڕاهێنانەکەدا، پێشەکیەک بۆ پایاری و ڕەوشتی ژینگەیی خرایە ڕوو لە پێناو فێربوونی چۆنیەتی:
- پێناسە کردنی پایاری و بنەما کڕۆکیەکانی.
- تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان پایاری و نەریت و سێ پێکهاتە بنەڕەتییەکەی پایاری: ژینگە، کومەڵگە، ئابووری.
- ئەو ئاستەنگیانەی ئێستا لەپێش جیهانن ( نموونە، گۆڕانی کەش و هەوا، پیسبوون، کەمبوونەوەی سەرچاوەکان)
- گفتوگو: "بۆچی پایاری گرنگە بۆ داهاتوومان؟"
- نەریتی ژینگەیی چییە؟
- پێناسەی نەریتی ژینگەیی و پەیوەستی بە پایاریەوە.
- ناساندنێک بۆ بەرپرسیاریەتیەکی ڕەوشتیانە بەرامبەر ژینگە.
- چالاکی: پایاری و ڕەوشت بە شێوەیەکی کرداری
- دروست کردنی گرووپ لەکاتی پشوو وەرگرتن بۆ باسکردنی چەند بابەتێک نموونە: زیاد بەکار نەهێنانی ئاو لە زانکۆ، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک)
- دەرئەنجام و پرسیار و وەڵام
- پێداچوونەوە بە خاڵە سەرەکیەکان.