
2024-09-01
سیمپۆزیۆمی ڕێزگرتن لە ڕابردوو، ڕەنگڕێژکردنی داهاتووێکی دادپەروەرانەیە
لە ژێر دروشمی: "ڕێزگرتن لە ڕابردوو، ڕەنگڕێژکردنی داهاتووێکی دادپەروەرانەیە" ناوەندی جێندەر، جینۆساید و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی-زانکۆی سۆران، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانی، هەروەها بە بەشداری بەشەکانی کۆمەڵناسی، دەروونزانی و مێژوو-زانکۆی سۆران، سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بۆ ڕێزگرتن لە یادەوەری 41 ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان ڕادەگەینێت.