2024-08-28
Head of the Law Department Changes
سەرۆکایەتیی بەشی یاسا فاکەڵتیی “یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن” ئاڵوگۆڕی پێکرا
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٤، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پێشوازی لە شاندێکی فاکەڵتیی “یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن” بە سەرۆکایەتیی د. هیمداد فەیسەڵ ئەحمەد، ڕاگری فەکەڵتیی ناوبراو کرد. مەبەست لەم پێشوازیکردنە، ئاراستەکردنی سوپاس و پێزانین بوو بە د. بژرا عەبدڵا ئەحمەد، لە هەمبەر سەرۆکایەتی کردنی بەشی یاسای فاکەڵتی “یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن” بۆ ماوەی چوار ساڵ و بەڕێوەبردنی کارەکانی بەشەکە بە سەرکەوتوویی.
دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا، د. بژار عەبدوڵا ئەحمەد، لە ئەرکی سەرۆکایەتیی بەشی یاسای فاکەڵتیی “یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن” بەخشرا و د. ئومێد سەفەری حەسەن، ڕاسپێردرا بە وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتیی بەشی یاسا.
بەم بۆنەیەوە، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بەشی نوێ کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران