2024-08-26

University President visits Accommodation Units


ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٤، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆرانیان کرد.

ئەم سەردانە لە کاتێک دێت، کە زانکۆی سۆران نزیک دەبێتەوە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، کە بڕیار وایە لە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، دەستپێبکات. لەژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا و بۆ بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشە ناوخۆییەکان و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی وەک خۆی، پێش ئەوەی قوتابییانی زانکۆ بەشەناوخۆییەکان وەربگرن. بەمەبەستی دەستەبەرکردنی باشترین ستانداردەکانی ئاسایش و سەلامەتی بۆ قوتابییانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران.

لەلایەکی تر ئەم سەردانە مەبەستی جەخت کردنەوە بوو لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆ، کە بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەلامەت لە شوێنی نیشتەجێبوونی قوتابییان دەدرێت، کە لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ، جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی لە سەرجەم دامەزراوەکانی زانکۆدا کردەوە.