2024-08-06

MOU with Sterling Schools


 
ڕۆژی سێشەممە، ٦ـی ئابی ٢٠٢٤، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پێشوازی لە شاندێکی قوتابخانەکانی ستێرلینگ، بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ سامی، بەڕێوبەری گشتیی قوتابخانەکانی ستێرلینگ، کرد. لە دانیشتنێکدا، گەنگەشەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا، بە مەبەستی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری پەروەردەدا.
دواتر، لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن، لەنێوان هەردوولا واژوو کرا.
جێی ئاماژەپێدانە، قوتابخانەکانی ستێرلینگ لە هەشت شاردا لەلایەن شەش کۆمپانیاوە نوێنەرایەتی دەکرێن و ئامانج لە واژوو کردنی ئەم یاداشتنامەیە، پتەوکردنی هەماهەنگیە، لەگەڵ زانکۆی سۆران، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاکیی زانستی هاوبەش، بە ئاراستەی بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکانی پەروەردەیی، پەرەپێدانی پیشەیی، پەرەپێدانی کۆمەڵگا و هاوبەشی دیکە.