
2025-04-20
سیمیناری"هەڵوەشانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە، ۲۰ـی نیسانی ۲۰۲٥، بە ئامادەبوونی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان، سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران، سیمینارێکی بە ناونیشانی"هەڵوەشانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بۆ نووسەر و ئەکادیمیست و شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، د. عادل باخەوان، سازدا.
د. عادل باخەوان، لە سیمینارەکەیدا، بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، شیکردنەوە بۆ بارودۆخی سیاسی و ئابوری جوگرافی و سەربازی ئێستا و ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشە لەمێژینەکانی ناوچەکە کرد، لەلایەکی تر ناوبراو، تیشکی خستەسەر هۆکاری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرئەنجامەکانی کێشمەکێشم و پلان و گۆڕانکاری لە نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها کاریگەری ئەو گۆڕانکاریانە بەسەر عێراق و هەرێمی کودرستان لە ئایندەدا.
هەر لە چوارچێوەی سیمینارەکەدا، د. عادل باخەوان، نوێترین بەرهەمی بە ناونیشانی"هەڵوەشانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " لەچوارچێوەی کتێبێکدا بۆ ئامادەبووانی خستەڕوو.
دواتر دەرگای گفتۆگۆ بەڕووی ئامادەبووان کرایەوە و چەند سەرنج و پرسیارێک خرانەڕوو.
لە کۆتایدا، لەلایەن، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، سوپاس و پێزانین بەخشرایە، د. عادل باخەوان.