2024-08-07

Learning Outcomes of Soran University


 
‏‎ڕۆژی چوارشەممە، ٧ـی ئابی ٢٠٢٤، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی سۆران، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی پ. ی .د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئاکامەکانی فێربوونی زانکۆی سۆرانی ناساند.
لە دەستپێکدا، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، لە وتارێکدا ئاماژەی بە گرنگی ئاکامەکانی فێربوون لە زانکۆ و پرۆسەی خوێندنی باڵادا کرد و رایگەیاند زانکۆی سۆران پرۆسەی فێربوونی زانکۆیی لەسەر بنەمای ئەم ئاکامانە ڕێکدەخات و بەڕێوەدەبات.
لەلایەکی تر سەرۆکی زانکۆ داوای لە سەرۆک بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی فاکەڵتییەکان کرد کە بە ڕژدییەوە ئاکامەکان بکەنە سەرمەشقی کۆی کاروچاڵاکییە زانستییەکانی بەشەکانیان.
لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا، م. ی. ڕۆشنا ڕەشید صبری، بەرێوبەری سەنتەری پێداگۆجی، ئاکامەکانی فێربوونی زانکۆی سۆران بە سەرۆک بەش و ئەندامانی ئەنجومەنی فاکەڵتییەکان ناساند و ئاماژەی بە گرنگی فەرهەنگسازی بۆ ئاکامەکانی فێربوون کرد، لەپێناو دروستبوونی پرۆسەییەکی فێربوونی قوڵ، ئامانجدار، پڕ کواڵیتی و پێشکەوتوو.

Additional Images