2025-02-20

ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران لە گەڵ سەرۆک بەشە زانستیەکان کۆبووەوە



ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۰ی شوباتی ۲۰۲٥، ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران، بە سەرۆکایەتی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لە گەڵ سەرجەم سەرۆک بەشە زانستیەکان کۆبووە.


کۆبوونەوەکە تایبەتبوو بە پڕۆسەی متمانەبەخشین بە زانکۆی سۆران، کە لەلایەن دەستەی متمانەبەخشینەوە دەستنیشانکراوە بۆ ئەم پڕۆسەیە. لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتووێی چۆنییەتی دانانی نەخشەڕێگا و دەستپێکردنی ڕێکارە کرداریەکان و  ئامادەکارییەکانی زانکۆی سۆران کرا، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بچێته ناو پڕۆسەی متمانەبەخشین، هەروەها کوبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە: کە پێویستە ڕێکارەکان و ڕێنماییەکانی دەستەی متمانەبەخشین، بە پێی نەخشەڕێگای زانستی جێبەجێبکرێن بۆ ئەوەی زانکۆی سۆران، بەرەو قۆناغی متمانەبەخشین بچێت.

جێی ئاماژەپێدانە، ۱۲ـی شوباتی ۲۰۲٥، دەستەی متمانەبەخشین، بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەدە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، لە هەنگاوی یەکەمدا، وێرکشۆپێکی سەبارەت بە پڕۆسەی متمانەبەخشین، لە زانکۆی سۆران، بەڕێوەبرد و زانکۆی سۆران دەستنیشانکرا بۆ ئەوەی بچێتە ناو پڕۆسەی متمانەبەخشین.