2024-08-07

Workshop "Feedback Literacy in Higher Education"


 
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ـی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی سۆران، وێرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی "فەرهەنگسازی بۆ رۆشنبیریی فیدباکی لە دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا" بۆ سەرۆک بەش و ئەندامانی ئەنجومەنی فاکەڵتییەکان ڕێکخست.
وێرکشۆپەکە لەلایەن د. ئامانج عبداللە سعید، ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرا. لەدەستپێکی وێرکشۆپەکەدا د. ئامانج، تیشکی خستە سەر گرنگی هەبوونی ڕۆشنبیریی فیدباکی لە زانکۆدا وەکو ناوەندێکی ئەکادیمی، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە فەرهەنگسازیکردن بۆ دروستکردنی ئەم ڕۆشنبیرییە، یەکێکە لە کارە هەرە پێشینەکانی زانکۆ وەکو دامەزراوەییەکی ئەکادیمی.
لە بەشی دووەمی وێرکشۆپەکەد د. ئامانج، ئاماژەی دا بە چاڵاکیی کردەیی و سەرۆک بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی فاکەڵتییەکانی دابەشکردە سەر کۆمەڵێک گرووپ و داوای لێکردن لەبارەی سێ پرسیاری جەوهەری دەربارەی ڕۆشنبیریی فیدباکی لەناو زانکۆ وەکو دامەزراوەییەکی ئەکادیمی گفتوگۆبکەن و ئەزموون و ڕاوبۆچونەکانیان لەگەڵ یەکتری ئاڵوگۆڕ بکەن و دوای تەواو بوونی کاتی چاڵاکییەکە نوێنەری هەموو گروپەکان سەرنجەکانی خۆیانیان بە‌راپۆرتێکی کورت خستەڕوو و گرووپەکانی دیکەش بە ڕاوبۆچۆنەکانیان ڕاپۆرتەکانیان دەوڵەمەند کرد.
لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا، د. ئامانج و بەشداربووان سوپاسی یەکتریان کرد بۆ ئەو دوو کاتژمێرە پر زانیاری و پڕ چۆش و خرۆشەی بەیەکەوە بەسەریان برد.

Additional Images