2024-08-12
A training course will be held on "Technology in Tourism"
ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ١٩-٢٠ـی ئابی ٢٠٢٤، بەسەرپەرشتی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، خولێکی تایبەت بە ڕاهێنان و سوود وەرگرتن لە چۆنییەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە کەرتی گەشتیاری، بۆ قوتابییان و دەرچووانی زانکۆی سۆران، لە لایەن د. سامان حەسەن عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای(Innovation Corner)، هاوکات مامۆستا لە بەشی بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی سۆران بەڕێوەدەبرێت.
جێی ئاماژەپێدانە، خولەکە پێک هاتووە لە چەندین بابەتی هەمەجۆر لە بوارەکانی گەشتیاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای کار لە کەرتە گەشتیارییەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا پێدانی چەندین زانیاری ورد دەربارەی بەکارهێنانی سیستەمی خۆ تۆمارکردن بە مەبەستی گرتنی ژوور و جێگا لە هۆتێل و موتێلەکاندا، جیا لە وەرگرتنی ئەزموونی بڕیاردان لەسەر باشترین و گونجاوترین دەرفەتەکانی کار لە کەرتی گەشتیاریدا بە کەمی تێچوون و زۆری قازانج.
بۆ بەشداریکردن لینکی خوارەوە داگرە و فۆرمی بەشداریکردن پڕ بکەوە: