هێزی تەقینەوەی ده‌ستی لێدەر گرنگترین توانای جەستەییە لە تۆپی بالەدا، بە تایبەت لەکاتی ئەنجامدانی کارامەییەکانی وەکو ڵیدان و ناردن و بەرزبوونەوە ئەم کارامەییانە پێویستیان بە هێزی تەقینەوە هەیە لە هەردوو دەستەکان و قۆڵداکان. لێرەدا گرنگی توێژینەوەکەمان دەردەکەوێت کە بریتییە لە باسکردنی هەوڵێکی زانستی بۆ پێدانی سەرەداوێکی ڕوون بۆ ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەوەک ڕێنیشاندەرێك دەبێتە یارمەتیدەری ڕاهێنەران لە بواری ڕاهێنانی وەرزشی لە یاری بالەدا، تێگەیشتن لە بەهێزی په‌یوه‌ندی هێزی ته قینه‌وه‌ی ده‌سته‌كان به ئه‌نجامدانی كارامه‌یی ناردنی كوشنده له تۆپی باله دا. ئامانجی توێژینەوەش دەگەرێتەوە بۆ : زانین له‌سه‌ر هێزی ته قینه‌وه‌ی ده‌ستی لێدەربه ئه‌نجامدانی كارامه‌یی ناردنی كوشنده له تۆپی بالە، هەروەها زانینی په‌یوه‌ندی نێوان هێزی ته قینه‌وه‌ی ده‌ستی لێدەربه ئه‌نجامدانی كارامه‌یی ناردنی كوشنده له تۆپی باله دا . توێژەر رێبازی (میتۆدی )باسکراوی بەکارهێناوە به شێوازی په یوه‌ستداری ده‌گونجێت له‌گه‌ل سروشتی لێكۆلێنه‌وه . وه‌نموونه‌وی لیكۆلینه‌وه‌كه پێكدێت له قوتابیانی قۆناغی چوارەمی به‌شی پەروەردەی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) ژماره‌یان (10) قوتابیه کە بە شێوەی هەڕەمەکی دیاری كراون ، وه‌نمونه‌ی لیكۆلینه‌وه‌كه تاقیكراونه‌ته‌وه به (2) تاقیكردنه‌وه كه بریتین له (هێزی ته قینه‌وه‌ی ده‌ستی لێدەر ، ئه‌نجامدانی كارامه‌یی ناردنی كوشنده له تۆپی باله دا ) كه وه‌كوئامرازێك بۆكۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به كارهاتوون بۆگه‌یشتن وبه‌ده‌ست هێنانی ئامانجی لێكۆلینه‌وه‌كه . وه جێبه‌كردنی سەرەکی (كۆتای) ده‌ستی بێكرد له به‌رواری(9/ 2/ 2026) هۆڵی داخراوی وه‌رزشی له به‌شی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان – فاكه‌لتی په‌روه‌رده - زانكۆی سۆران ، گرینگ‌ترین ده‌رئه‌نجام بریتییە لە نه‌بوونی په‌یوه‌ندێكی واتای له‌نیوان هێزی ته قینه‌وه‌ی ده‌ستی لێدەر به ئه‌نجامدانی كارامه‌یی ناردنی كوشنده له تۆپی باله دا.