← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Education 🌐 کوردی

پەیوەندی گونجانی خوێندن  بە هاوسه‌نگی هه‌ڵچوونه‌كانی قوتابیانی په‌روه‌رده‌ی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان/  وەرزشی زانكۆی سۆران

Faculty
Faculty of Education
Department
Supervisor
م.ی زانا حمدامین محمد

Researchers

  • سگفان انس علی

Abstract

خۆگونجاندنی ئەکادیمی و خوێندن نیشاندەرێکی سەرەکییە بۆ باشبوونی دەروونی و پەروەردەیی قوتابیانی زانکۆ، ڕەنگدانەوەی توانای قوتابیه‌ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ داواکارییەکانی ژیانی زانکۆ، کارلێکێكی ئەرێنیه‌ لەگەڵ مەنهەج و ئەندامانی فاکەڵتی و هاوپۆله‌كانی و بەڕێوەبردنی کات و هەوڵەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ بەدەستهێنانی ئاستێکی گونجاو لە سەرکەوتنی ئەکادیمی. خۆگونجاندن تەنیا لە دەستکەوتی ئەکادیمیدا سنووردار نییە؛به‌ڵكو لایەنە دەروونی، کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکان لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامدانی ڕەفتاری قوتابی هەیە لەناو ژینگەی پەروەردەیی، وه‌هه‌روه‌ها هاوسەنگی هه‌ڵچوونه‌كان لایەنێکی چارەنووسسازە لە ژیانی تاک و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ داڕشتنی کەسایەتی گرنگی تیۆری ئەم توێژینەوەیە بریتیه‌ له‌ دوو گۆڕاوە دەروونیه‌ گرنگەکان كه‌ لە بواری پەروەردەیی و وەرزشیدا سەرچاوە دەگرێت كه‌ ئه‌وانیش ( خۆگونجاندن لە بواری ئەکادیمی و هاوسه‌نگی هه‌ڵچوونه‌كان)توێژینه‌وه‌كه‌ هەوڵدەدات سروشتی پەیوەندی نێوان ئەم گۆڕاوانە لە نێوان قوتابیانی بەشی پەروەردەی جه‌سته‌یی و و زانستە وەرزشییەکان ڕوون بکاتەوە، جگە لەوەش ئەم توێژینەوەیە بەشدارە لە بارودۆخی ئێستای ئەدەبیاتی دەروونی و پەروەردەیی، بەتایبەتی لەناو ژینگەی وەرزشی زانکۆدا، کە هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە کە ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەو هۆکارە دەروونیانەی کە کاریگەرییان لەسەر خۆگونجاندن و سەرکەوتنی ئەکادیمی هەیە. توێژەر میتۆدی وەسفی بەکارهێنانەوە کە لەگەڵ سروشتی توێژنەوەکەی دەگونجێ لەکۆتایش توێژینەوەکە بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووە لەوانە : ١-پەیوەندی نیه‌ له‌ نێوان خۆگونجاندن و هاوسەنگی هه‌ڵچوونه‌كان لە نێوان قوتابیانی كوڕ لە قۆناغی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی به‌شی پەروەردەی جه‌سته‌یی و زانستە وەرزشییەکان. ٢-پەیوەندی هه‌یه‌ له‌ نێوان خۆگونجاندن و هاوسەنگی هه‌ڵچوونه‌كان لە نێوان قوتابیانی کچ لە قۆناغی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی به‌شی پەروەردەی جه‌سته‌یی و زانستە وەرزشییەکان. ٣-پەیوەندی نیه‌ له‌ نێوان خۆگونجاندن و هاوسەنگی هه‌ڵچوونه‌كان لە نێوان قوتابیانی کوڕ و کچی به‌شی پەروەردەی جه‌سته‌یی و زانستە وەرزشییەکان.