← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Law, Political Sciences and Management 🌐 کوردی

بەرپرسیارێتی تاوانی رووداوەکانی ئۆتومبێلی خودکار

Faculty
Faculty of Law, Political Sciences and Management
Department
Supervisor
پ.ی.د. عثمان مصطفى عبدالله

Researchers

  • ڕۆژین اسماعيل قاسم

Abstract

ئۆتۆمبێلی خودکار واتە ئۆتۆمبێلێکی ئۆتۆماتیکی کە توانای جوڵەی ئۆتۆماتیکی هەبێت، جا بە دەستتێوەردانی بەشەکی مرۆڤ بێت، یان بە بێ دەستتێوەردانی مرۆڤ، کێشەی توێژینەوە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ دەقێکی یاساییمان نیە کە ڕێکخستنی یاسایی بۆ بەرپرسیارێتی تاوانی ڕووداوەکانی ئۆتومبێلی خودکار بکات لە هەرێمی کوردستان و عێراق. پێویستە ئەم جۆرە ئۆتومبێلانە بە وردی و بە شێوازی تەکنیکی درۆست بکرێن بە چەند قۆناغی چاودێریکردن و تاقیکردنەوە تێپەر بن ئینجا بخرێنە بازار، ئەو پرسیارانەی کە لەم توێژینەوەیەدا خۆیان دەنوێنن بریتیە لەوەی کە: ئایا کاتێک ئۆتۆمبێلی خودکار زیانێک درۆست دەکات ئەو کەسەی کە ئۆتۆمبێلی خودکار لێدەخۆرێت بەرپرسیارە یان دەکرێت هەڵەی ئەم ڕووداوە بگەڕێندرێتەوە بۆ بەرنامەی زیرەکی دەستکرد کە بەرپرسە لە کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە, یان بۆ درۆستکەر ، یان لایەنی دەرەکی؟ ئایا دەتوانرێت سزای تاوانی بەسەر زیرەکی دەستکرد بسەپێندرێت؟ میتۆدی بەراوردکاری و شیکاریم بە کارهێناوە لە توێژینەوەکەم. لە چارەسەری توێژینەوەدا داوا لە یاسادانەری عێراقی دەکەم کە یاسایەکی تایبەت بە بواری زیرەکی دەستکرد دەربکات کە ڕێکخستن بۆ شێوازی بەکارهێنانی ئەم ئۆتۆمبیێلانە بکات. وشه سەرەکیەکان: ئۆتۆمبێلی خودکار، بەرپرسیارەتی تاوانی، ڕۆداوەکانی ئۆتۆمبێلی خودکار، درۆستکەر) زیرەکی دەستکرد.