← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Arts 🌐 کوردی

توانستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە قەزای ڕواندز

Faculty
Faculty of Arts
Department
Supervisor
م.ی. مصطفی یوسف محمد کەڵێتەیی

Researchers

  • خەرمان ئەیوب صادق و خەندە ئەزوەر حسێن

Abstract

خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بە یەکێک لە خزمەتگوزاریە گرنگەکانی کۆمەڵگە دادەنرێت، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دانیشتوان هەیە، وە ڕۆڵی کارای لەسەر کایەکانی ژیان هەیە، لەبەر ئەوە بەرپرس و ڕێکخراوە تەندروستیەکان و مرۆییه‌ ناوخۆیی و جیهانیەکان هەوڵی جدی بۆ بەرەو پێشبردنی دەدەن. بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و فەراهەم کردنیان بە شێوەیەکی ئاسان و هاوسەنگ بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە. ئەم توێژینەوەیە سێ ئامانجی سەرەکی لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە ئاشنابوون بە دابەشبونی شوێنی هەنووکەیی خزمەتگوزاری تەندروستی و گونجانی لەگەڵ پێوەرەکانی پلاندانانی شوێنی. خزمەتگوزاریە کۆمەڵگەییەکان و بەکارهێنانی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی توانستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ناوچەی توێژینەوە و زانینی ڕادەی هاوسەنگی نێوان دابەشبوونی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان. گرنگی ئه‌م توێژینەوەیه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ تیشک خستنه‌ سەر دابەشبوونی شوێنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان وەک نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان و توانا و کارایی و ئاستی کاریگەریان دەخاتە ڕوو. چونکە بە یەکێک لە خزمەتگوزاریە گرنگەکان دادەنرێت کە پەیوەستە بە تەندروستی مرۆڤ و دەرخستنی ئاستی هاوسەنگی لە نێوان ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە و توانای خزمەتکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی. توێژینەوەکە‌ میتۆدی وەسفی و میتۆدی سۆرخکاری (ئستقڕائی) بەکاردێنێت. کە ڕێگەیەکە لە وردەکاریەکانەوە دەستپێدەکات و بە گشتی کۆتایی دێت وە شێوازەکانی شیکاری بەراوردکاری بەکارهاتووە هەروەها پشت بە ئامرازەکانی توێژینەوەی جوگرافی بەستراوە کە بریتین لە نەخشەو وێنە و ئامرازە ئامارییەکان وبەکارهێنانی سیستەمە زانیاریە جوگرافیەکان GISبۆ نەخشەسازی و پرۆسەکانی شیکاری شوێنجێی. له‌ كۆتایدا توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشت به‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام، له‌ گرنگترینیان بریتین له‌ پەیوەندی هاوسێیەتی بنکە تەندروستیەکان دابەشبونێکی پەرشوبڵاویان وەرگرتووە هه‌روه‌ها ئەو پێوەرانەی کە بەکارهێنراون بریتین لە پێوەرە شوێنی و ئامارییەکان بۆ خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان دەرإکەوتووە کە ڕوبەری نەخۆشخانەی ڕواندز زۆر بچووکترە بەراورد بە پێوەری عێراقی، وە لە ڕووی ژمارەی قەلەوێرەوە کەموکوری هەیە، بەشێوەیەک لە سەنتەری قەزادا ٦٨ قەلەوێرە کەمە وە لە ناحیەی وەرتێ هیچ قەلەوێرە نیە، پێوەری ژمارەی دانیشتوان بۆ ژمارەی دامەزراوە تەندروستیەکان دەردەکەوێت کە قەزای ڕواندز تەنها پێویستی بە یەک نەخۆشخانەیە. کلیلە وشە: تەندروستی، خزمەتگوزرای، قەزای ڕواندز، شیکردنەوەی شوێنی، توانستی خزمەتگوزاری