← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Arts 🌐 کوردی

ناونیشانی توێژینەوە: سەرەڕۆیی و پەیوەندی بە هاوسەنگی هەڵچوونی لای قوتابیانی زانکۆ.

Faculty
Faculty of Arts
Department
Supervisor
پ.ی.د. عبدالفتاح حسن فتاح

Researchers

  • رؤیــە عبدالرحمن عمر

Abstract

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە زانینی ئاستی پەیوەندی نێوان سەرەڕۆیی و هاوسەنگیی هەڵچوونی لای قوتابیانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە قوتابیانی زانکۆی سۆرانە. نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (340) قوتابی زانکۆ کە بە شێوازی هەڕەمەکیی مەبەستدار هەڵبژێردراوون، بە شێوەیەک (171) کەسیان لە ڕەگەزی نێر (%50.3) و (169) کەسیان لە ڕەگەزی مێ (%49.7) بوون. بۆ شیکردنەوەی ئاماریی داتاکان توێژەر سوود لە(SPSS) وەرگیراوە. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە گەیشتە ئەوی کەوا پەیوەندیەکی ئەرێنیی واتادار (r = 0.387, p < 0.01) لە نێوان هەردوو گۆڕاوەکەدا هەیە. بەوپێیەی نمرەی بەرزی پێوەری هاوسەنگی هەڵچوونی گوزارشت لە ناهاوسەنگی دەکات، ئەم ئەنجامە ئاماژە بەوە دەکات کە هەتا ئاستی سەرەڕۆیی لای قوتابیان بەرز بێت، ئاستی ناهاوسەنگیی هەڵچوونییان بەرز دەبێتەوە. هەروەها دەرکەوت ئاستی سەرەڕۆیی لای قوتابیان لە ئاستێکی نزمدا بوو، چونکە ناوەندی ژمێریی نموونەکە (27.66) کەمتر بوو لە ناوەندی گریمانەیی پێوەرەکە (37.5). هەروەها ئاستی هاوسەنگیی هەڵچوونی لە ئاستێکی مامناوەند دابوو، چونکە ناوەندی نموونەکە (80.20) نزیک بوو لە ناوەندی گریمانەیی (81)، سەبارەت بە جیاوازیە دیمۆگرافیەکان ئەنجامەکان نیشانیاندا کە هیچ جیاوازییەکی واتاداری ئاماریی لە ئاستی سەرەڕۆیی و هاوسەنگیی هەڵچوونیدا نییە بەپێی گۆڕاوەکانی (ڕەگەز، تەمەن، باری دارایی)، چونکە نرخی واتاداری (Sig) لە (0.05) گەورەتر بوو. لەکۆتاییدا توێژەر چەند ڕاسپاردە وپێشنیاری خستە ڕوو. وشە کلیلەکان: سەرەڕۆیی، هاوسەنگیی هەڵچوونی، ڕەفتار، قوتابیانی زانکۆ.