ئەم توێژینەوەیە ئامانجییه‌تی له‌وه بكۆڵێته‌وه‌كه تا چ ڕادده‌یه‌ك شێوازە پیادەکراوەکانی ئاودێری لە ناوچه‌ی توێژینه‌وه دا له‌گه‌ڵ فاكته‌ره سروشتییه‌كانی پله‌ی لێژی و ئاراسته‌ی لێژیی ڕووی زه‌وی له لایه‌ك و جۆری به‌روبوومی چێندراو له‌لایه‌كی تره‌وه گونجاون. 24 نمونه‌ی مه‌یدانی بۆ پله‌ی لێژی و ئاراسته‌ی لێژی و جۆری به‌روبووم له چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی توێژینه‌وه دا كه له ڕووی به‌رزونزمییه‌وه له‌یه‌كتر جیاوازن، تۆماركراون. وردتر، مه‌ودای به‌رزونزمییه‌كه له نێوان نزیكه‌ی به‌رزیی 700م له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه له گوندی پاشكۆزه‌وه تا نزیكه‌ی به‌رزیی 1761م له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌گرێته‌خۆ. له‌م توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی بۆ وه‌سفكردنی ناوچه‌ی توێژینه‌وه و میتۆدی شیكاری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافی له شیاویی ڕیگه ئاودێرییه‌كاندا پیاده‌كراون. هاوکات پشتبەستن بە سیسته‌می زانیارییه جوگرافییه‌كان و به دیاریكراوی به سۆفتوێری ArcGIS به‌ستراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌خشه‌كان و ده‌سنیشانكردنی پله‌ی لێژی و ئاراسته‌ی لێژیی كێڵگه و باخه‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه. پشتبه‌ست به سه‌رچاوه‌ی زانستی، مه‌وداكانی پله‌ی لێژی و ئاراستی لێژی و پله‌ی شیاویی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ هه‌ر شێوازێكی ئاودێری خراونه‌ته‌ڕوو. دواتر به به‌راوردكردنی تۆماری داتای كۆكراوه، شیكردنه‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو. ده‌ره‌نجامه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن کە هێشتا ئاودێریی سەرخاک (Flooding Irrigation) باوترین شێوازی بەکارهاتووە، بەتایبەتی له 13 باخی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای ناكارایی شێوازه‌كه له پاراستنی ده‌رامه‌تی ئاو. هه‌روه‌ك ئاشكرا بووه كه جوتیاران زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و خووی كۆن شێوازه ئاودێرییه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه نه‌ك پشتبه‌ستووبووبن به بنه‌مای زانستی. بۆیه، پێشنیارده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی بنكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی میتۆد و شێوازی گونجاوی ئاودێری له ناوچه‌ی توێژینه‌وه دا بكرێت. وشه سه‌ره‌كییه‌كان: هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافی، ئاودێریی كشتوكاڵی، پله‌ی لێژی، ئاراسته‌ی لێژی، سیسته‌می زانیارییه جوگرافییه‌كان، قه‌زای چۆمان