← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Arts 🌐 کوردی

دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا پەیوەندیی بە خۆشگوزەرانی خودی لای دانیشتوانی شاری سۆران

Faculty
Faculty of Arts
Department
Supervisor
پ. ی. د. کاروان کاکەبرا کاکەمد

Researchers

  • عرفات عبدالجبار امین

Abstract

ئەم توێژینەوە هەوڵیداوە کە لە پەیوەندی نێوان دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا و خۆشگوزەرانیی خودی بکۆلێتەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوە، شیکردنەوەی سروشتی پەیوەندیی نێوان دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا و خۆشگوزەرانیی خودی بوو لای نموونەی توێژینەوە. کۆمەڵگای توێژینەوە بریتییە لە دانیشتوانی شاری سۆران، کە بریتییە لە (179596) کەس. نموونەی توێژینەوە پێکهاتبوو لە (300) کەس کە بە شێوازی نموونەگریی بەردەست هەڵبژێردران کە بە شێوەی خۆبەخش لە توێژینەوەکە بەشداریان کردووە کە بریتیین لە ( %62.3 ) ڕەگەزی نێر و ( %37.7 ) ڕەگەزی مێ. توێژینەوەکە پەیڕەوی لە ڕێبازی وەسفیی-چەندایەتی کردووە بۆ کۆکردنەوەی داتا. هەر دوو پێوەری "دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا "(CCAS) کە لە (13) بڕگە پێکدێت بۆ هەر بڕگەیەکیش (5) بژاردە هەبوو و "خۆشگوزەرانیی خودی "(BBC Well-being Scale) کە لە (24) بڕگە پێکهاتبوو و بۆ هەر بڕگەیەکیش (5) بژاردە هەبوو, دوای وەرگێرانی ئێنگلیزی بۆ کوردی و وەرگێرانی کوردی بۆ ئێنگلیزی و دواتر لە لایەن شارەزایەک بەراوردی وەشانی سەرەکی هەردوو پێوەر کرا و ڕاستگوویی بۆ هەردوو پێوەر دەرکرا . گرنگترین ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە بریتی بوون لە: ئاستی دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا لای زۆرینەی بەشداربووان (%64.3) لە ئاستێکی   بەرزدا بوو، کە ئاماژەیە بۆ بەربڵاویی دیاردەکە هەروەها پەیوەندییەکی   نەرێنی، مامناوەند، و ئاماریی زۆر مانادار   لەنێوان دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا و خۆشگوزەرانیی خودیدا دۆزرایەوە (r = -0.506, p < 0.001) . هەروەها شیکاریی ڕیگرێشن دەریخست کە دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا (%25.6) ی پێشبینی نزمی خۆشگوزەرانیی خودی دەکات. وشە کلیلییەکان: دڵەڕاوکێی گۆڕانی کەشوهەوا، خۆشگوزەرانیی خودی، تەندروستیی دەروونی، شاری سۆران، هەرێمی کوردستان.