← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Arts 🌐 کوردی

کاریگەری گەشەی شارنشینی و فراوانبوونی شاری سۆران لەسەر بەکارهێنانی زەوی کشتوکاڵی و ڕووپۆشی ڕووەکی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٢٤)

Faculty
Faculty of Arts
Department
Supervisor
د.شوان احمد علی

Researchers

  • دەلیلا باقی حسێن و رونیا عمر حسێن

Abstract

ئەم توێژینەوەیە ئامانجی شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەشەی خێرای شارنشینی و فراوانبوونی شاری سۆرانە، لەسەر گۆڕانکارییەکانی بەکارهێنانی زەوی و ڕووپۆشی ڕووەکی لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٢٤). بۆ ئەم مەبەستە، میتۆدی تەکنیکەکانی هەستکردن لە دوورەوە (Remote Sensing) و سیستەمی زانیاری جوگرافی (QGIS, Google Earth Engine) بەکارهێنراون، لە ڕێگەی شیکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکانی Landsat 5 و Landsat 8 و بەکارهێنانی پێوەری NDVI. دەرئەنجامەکان دەریانخستووە کە لە ماوەی ١٩ ساڵدا، ناوچەی شارنشینی بە ڕێژەی ٢٦٪ زیادی کردووە، لە بەرامبەردا زەوییە کشتوکاڵییەکان بە ڕێژەی ٣٤.٨٪ و ڕووپۆشی ڕووەکی بە ڕێژەی ١٩.٦٪ کەمیان کردووە. توێژینەوەکە دەیسەلمێنێت کە فراوانبوونی ئاسۆیی شار لەسەر حیسابی زەوییە بەپیتەکان بووە، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک و هاوسەنگی ژینگەیی ناوچەکە. لە کۆتاییدا، توێژینەوەکە پێشبینی دەکات کە ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، تا ساڵی ٢٠٤٠ ناوچەکە ڕووبەڕووی لەناوچوونی تەواوەتی ڕووپۆشی ڕووەکی سروشتی دەبێتەوە. ووشەکلیلیەکان: گەشەی شارنشینی، بەکارهێنانی زەوی، ڕووپۆشی ڕووەکی، GIS، NDVI.