← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Arts 🌐 کوردی

ئاڵودەبون بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین، کۆنتڕۆڵکردنی خود و سەرەڕۆیی لای کڕیارانی بازاڕی ئۆنڵاین، ئەمەزۆن و بەکار‌هێنەرانی تیک تۆک بەنمونە

Faculty
Faculty of Arts
Department
Supervisor
پ. ی. د. کاروان کاکەبرا کاکەمد

Researchers

  • هەژار زرار حمد عثما

Abstract

ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە لە کێشەی بازاڕکردنی ئۆنڵاین بکۆڵێتەوە لە لای کڕیارانی بازاڕکردنی ئۆنڵاین لە پلاتفۆڕمەکانی ئەمازۆن و تیک تۆک بە نمونە، لەهەمان کاتدا لێکۆڵینەوە دەکات لە دیاریکردنی ئاستی کۆنتڕۆڵی خود و سەرەڕۆیی لەلایەن بەشداربوان کە پێکهاتون لە (٧٣) بەشداربوو. توێژینەوەکە پشتی بە میتۆدی وەسفی چەندیەتی بەستوە، بۆ پێوانەکردنی ئاڵودەبون بە بازاڕکردنیی ئۆنڵاین پشتی بە پێوەری (بێرگن) ( Adaptation in Bergen shopping addiction scale to the Compulsive online shopping behavio بەستوە کە (٢٨) بڕگە لەخۆی دەگرێت، لەهەمان کاتدا بۆ پێوانەکردنی کۆنتڕۆڵی خود لای نمونەی توێژینەوەکە پێوەری (Brief Self-control Scale (BSCS بەکارهاتوە کە پێکدێت لە (١٣) بڕگە، دواتر لە توێژینەوەکەدا بۆ پێوانەکردنی سەرەڕۆیی لای نمونەی توێژینەوەکە پێوەری سەرەڕۆیی باڕات Barratt Impulsiveness Scale (BIS-11) Testبەکارهاتوە کە (٣٠) بڕگەیە. ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە ڕێژەی ئاڵودەبون بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین لە (٪٨٣.٦)ی بەشداربوان ئاستیان ئاسییە، لە هەمانکاتدا کۆنتڕۆڵکردنی خود لەلای بەشداربوان بە ڕێژەی لە (٪٥٤.٨) ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی خودیان بەرزە، ڕێژەی سەرەڕۆیی لای نمەنەی توێژینەوەکە (٪٦٩.٩)ی باشداربوان ئاستیان مامناوەندە، دوای دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوەکاندا دەرکەوت کەوا ئاڵودەبون بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین و کۆنتڕۆڵکردنی خود پەیوەندیێکی نەرێنی و پێچەوانەیان هەیە تاکو کۆنتڕۆڵکردنی خود بەرزتربێت ئاستی ئاڵودەبون بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین نزمتر دەبێت، لە هەمان کاتدا پەیوەندی نێوان ئاڵودەبون بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین و سەرەڕۆیی پەیوەندیێکی ئەرێنیەو ڕاستەوانەیە واتا تاکو ئاستی سەرەڕۆیی بەرزتر بێت ئاڵودەبون بە بازاڕکردنی ئۆنڵاین بەرزتر دەبێت. وشە کلییلەکان: ئاڵودەبوون، بازاڕکردنی ئۆنڵاین، کۆنتڕۆڵی خود، سەرەڕۆیی، ئەمازۆن، تیک یۆک.