← Soran University Main Site
Agenda Research Booklet
12th Student's Conference SUSC 2026 · Soran University
Faculty of Arts 🌐 کوردی

شاڕێی نەست: چەمکی فەنتازیا و پێکهاتەی سوبێکتیڤیتە لە فیلمی شاڕێی ونبوو ی دەیڤد لینچ (خوێندنەوەیەک لە ڕێگەی تیۆری دەروونشیکاریی فیلمەوە)

Faculty
Faculty of Arts
Department
Supervisor
م.ی.غریبە حوسێن عولا

Researchers

  • محەمەد خدر قادر

Abstract

ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدان بووە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی فانتازیا وەک میکانیزمی بونیادنانی بارگۆڕین و شێوەدارکردنی سوبێکتیڤیەتە. لەم توێژینەوەیەدا پشت بە میتۆدی چۆنایەتی بەستراوە و لە ڕێگەی داتای دووەمییەوە Secondery data داتاکان لە فیلمی شاڕێی وونبوو وەرگیراون. دوای سەرنجدان لە فیلمەکە و هەوڵدان بۆ ناسینی کارکردەیی فانتازیا هەوڵدراوە بە پشت بەستن بە میتۆدی نیشانەناسی گشت ڕۆلەکانی فانتازیا دەستنیشان بکرێن و لە رێگەی ئەو میتۆدەوە شیکردنەوەیان بۆ بکرێت. دوای دەستنیشانکردنی سیمبولیکەکانی ئەو فیڵمە، گرنگرتین دەرەنجامەکان لەم توێژینەوەیەدا ئەوە دەردەخەن کە سوبێکتیڤیتە وەک پرۆسەی ئەزموون کردنی سوبێکت لە ڕێگەی میکانیزمێکی وەک فەنتازیاوە هەمیشە ناجێگیرە، کە لە ڕێگەی خستنە ناو چوارچێوەیەکی دیاریکراوەوە پەیوەندی نێوان سوبێکتیڤیتە بە خودی واقیعەوە ڕێک دەخاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەمکی فەنتازیا و سوبێکتیڤیتە وەک دوو چەمکی بنەڕەتیی پیادە دەکرێن، لەپاڵیشییاندا، چەند چەمکێکی تری وەک نەست، ئارەزوو، نیگا و ئۆبێکتی بچووکی a وەک ئامرازی لاوەکیی بەکاردەهێنرێن. لە کۆتایی تویژینەوەکەشدا توێژەر بە پشتبەستن بە دەرەنجامە دەستهاتووەکانی ئەم توێژینەوەیە چەند ڕاسپاردەیەک پێشنیار دەکات. وشە سەرەکییەکان: سوبێکتیڤیتە، فەنتازیا، نەست، ئارەزوو